گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵی هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا دەدرێت و سبەینێ پەرلەمان تاوتوێی دەکات

2019.05.01 - 20:56
هەوڵی هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگای نەینەوا دەدرێت و سبەینێ پەرلەمان تاوتوێی دەکات
ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح 190 پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و بڕیارە سبەینێش بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنى پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆی لەسەر بکرێت. لەبارەى هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانە، ئەندامێکى ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، هەر کارێکى لەو شێوەیە دەبێتە هۆی هەرسهێنانی پرۆسەی سیاسی و ئەمنیی و ئیداریی پاریزگاكە. عەلی خەزیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە ناس كورد-ی راگەیاند، چەند لایەنێكی سیاسی لە هەوڵی ئەوەدان  ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبوەشێننەوە کە مەبەستیان کۆنتڕۆڵکردنی جومگەکانى ئەو پارێزگایەیە. ئاماژەى بەوەشکرد، "ئەو هەوڵانە سەرناگرن چونکە هیچ یاسایەك نییە بۆ ئەو مەبستە، بەپێی یاسا، بە واژۆی سێ یەكی ئەندامانی ئەنجومەن و دوای پێشکەشکردنی داواكاری بۆ پەرلەمان هەڵدەوەشێنرێتەوە نەک بە هاژو هوژی چەند كەسێك لە ناو پەرلەماندا". . لەبارەى دیاریکردنی پۆستى پارێزگاری نەینەوا، عەلی خەزیر وتی، "48 كەس سیڤیان پێشكەش كردووە بۆ پۆستەکە، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەیەکدا پارێزگاری نۆی دەستنیشان دەکرێت." وتیشى، "سازانی سیاسی هەیە لەناو لایەنەکانى ئەنجومەن بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگار و هەردوو جێگرەكەی و هیچ  کێشەیەکیشی نییە."