ناس كورد-
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی (4/10/2020)، هاووڵاتییەك لە ماڵی خۆیاندا لە قەڵادزێ بەپەت خۆی خنكاندوە و هۆكارەكەشی نەزانراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەو هاووڵاتییەی خۆی خنكاندوە، ناوی (ع. م. ئـ.)، لەدایکبوی ساڵی 1941 و پیشەی کاسبە و دانیشتوی گەڕەكی راپەڕینی قەڵادزێیە و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەكەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
پۆلیس هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەوتەی کەسوکارەکەی کێشەیان لەگەڵ کەسدا نیە و هۆکارەکەشی نەزانراوە.
ئەوەشى خستۆتەڕوو، دوای توێکاری، تەرمەكەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.