ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەى زیاترى ئامارى توشبوون و مردووان لەهەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی (2020/9/4) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "کۆڕۆنا مەترسیدارە، ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویدا ئەگەر هاوڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش".
وتیشى "لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک".
پێشتر وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگەیاند كە 620 توشبوی نوێ تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان لە هەرێم 50 هەزار كەسی تێپەڕاندوە.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتەکە، هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 324 تووشبووش چاكبوونەتەوە.