ناس کورد-
كەتيبەكانى حزبوڵڵاى عێراقى ڤيديۆيەكى ئەنیمەیشنى دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكايان لەبەردەم بنكەيەكى سەربازى ڕوخاوى وڵاتەكەى لە بەغدا بڵاوكردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كەناڵى "الاتجاه"ى ئاسمانى سەربە كەتيبەكانى حزبوڵڵاى عێراق ڤيديۆيەكى دۆناڵد ترامپى بڵاوكردەوە كە لە رێگەى "Motion Graphic" واتا "وێنەى جوڵاو" دروستكراوە و لەبەردەم بنكەى سەربازى "التوحيد الثالثة"ى وڵاتەكە لە ناوچەى سەوزى بەغدا بە ڕوخاوى وەستاوە.
لە گرتە ڤيديۆييەكەدا دەنگى سيستمى بەرگرى "C-RAM" كە لە ناوچەى سەوز ئەمريكا بەكارى دەهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە موشەكەكان دانراوە، دەبیسترێت.
لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا دەنگۆى ئەوە هەبوو كە گروپە چەكداريەكانى سەربە ئێران، پلانى ڕفاندنى باڵيۆزى ئەمريكايان لە بەغدا داناوە.