گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى کازمى ’سەرەداوى گرنگ’ لەبارەى هێرشە موشەکییەکان ئاشکرادەکات

2020.10.04 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى ’سەرەداوى گرنگ’ لەبارەى هێرشە موشەکییەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، گەیشتوون بەسەرەداوى گرنگ لەبارەى هەڵدانى موشەک بەئاڕاستەى ناوچەى سەوز.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە "هەوڵە هەواڵگریییەکان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە موشەکییەکان و گەیشتووین بە سەرەداوى گرنگ لەو بارەیەوە".

 

وتیشى "لیژنەکانى لێکۆڵینەوە کە بەفەرمانى مستەفا کازمى پێکهێنراون، ئەرکى سەرەکیان گەیشتنە بەسەرچاوەى هێرشەکان بەئاڕاستەى ناوچەى سەوز و هاووڵاتییان".

 

یەحیا ڕەسوڵ جەختیکردووەتەوە، پڕۆسەکانى سەپاندنى یاسا، شکۆى دەوڵەت و کۆنترۆڵکردنى چەکى بەرەڵا بەردەوامن و نەوەستاون.

 

لەدواى هەڕەشەکەى ئەمدواییەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەى لە بەغدا بەهۆى هێرشە موشەکییەکانەوە، عێراق هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکان.