گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئازەربایجان: سەرۆک کۆماری قەرەباغمان بەسەختی بریندار کرد

2020.10.04 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئازەربایجان: سەرۆک کۆماری قەرەباغمان بەسەختی بریندار کرد

ناس کورد-

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند، لەهێرشێکی هێزەکانیاندا سەرۆک کۆماری تاکلایەنەی قەرەباغ بەسەختی برینداربووە و هەڕەشەی ئەوەشى کرد، هیچ هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەیان بەبێ وەڵامدانەوە نابێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حیکمەت حاجی ئیف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان (4ی تشرینی یەکەمی 2020) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :"لە هێرشێکی هێزەکانماندا، سەرۆک کۆماری تاک لایەنەی هەرێمی قەرەباغ بەسەختی بریندارکراوە".

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئازەربایجان کە سەرۆک کۆماری هەرێمی قەرەباغی بە "تاکلایەنە" ناوبردووە، پەیامێکی بۆ ناردووە و دەڵێت: "ئێوە لە سەنگەرەکاندا خۆتان شاردەوە، بەڵام سوپای ئازەربایجان ئێوەی دۆزییەوە".

 

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە زمانێکی هەڕەشەئامێز ئاماژەی بەوەشکردووە :"هیچ هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەمان بەبێ وڵامدانەوە نابێت".

 

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لەهەرێمی قەرەباغ دەستیپێکردووە كە لەناو خاكی ئازەربایجانە و %95ی دانیشتووانەکەی ئەرمەنین.