کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - عه‌مار عه‌زیز
دوای زیاتر له 10 مانگ ئه‌مرۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان له پارێزگای دهۆك كرا، به‌ڵام هه‌ر كارمه‌ندێك بڕێک پارەی لێ بڕدراوە.
دێژین سدیق كارمه‌ندێكی سه‌ر سندوقەکانی ده‌نگدانی مانگی ئایاری ساڵی ڕابردووی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە،لەو نارەئەوە به ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "به داخه‌وه دوای چاوه‌روانییه‌كی زۆر ئه‌مرۆ پاداشتی رۆژی هه‌ڵبژاردنمان وه‌گرت، به‌ڵام له بری 200 هه‌زار دینار، ته‌نیا 194 هەزار دینارم وەرگرت، 6 هەزار دیناریان لەهەموو کارمەندەکان بڕیوه و کەس نازانێت هۆکارەکەی چییە."
ئەو کارمەندە باسی لەوەش کرد کە له سه‌ره‌تای گرێبه‌سته‌كه حه‌وت هه‌زار ديناریان داوه، وتیشی: "جگه لەوەش بۆ ماوه‌ی شەش رۆژ به‌شداربووین له خولێک كه هه‌موو رۆژێك پاره‌ی تهكسیمان ده‌دا ، ئاماده نیم جارێکی دیکە ناوی خۆم بنوسمه‌وه بۆ کارکردن لەسەر سندوقی دەنگدان."
بەرپرسانی کۆمسیۆن ڕایدەگەیەنن ئەو بڕە پارەیە بە بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕدراوە.
سه‌گڤان دێره‌شی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نوسینگەی کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له پارێزگای دهۆك به ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "به‌شێكی زۆر له بنكه‌كانی ئێمه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی راده‌ستی به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌كه‌مان كردبوو وه‌ك پێنووس، حیبر، ئامێری ده‌نگدان و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیکە، لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەکەدا هەموو کەلوپەلەکان بۆ ئۆفیسی سەرەکیی نەگەڕێندرانەوە، بۆیە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاریان دا بڕێك پاره له ته‌واوی كارمه‌ندانی سەرسندوقی ده‌نگدان له پارێزگای دهۆك ببڕێت، ئێمه‌ش ناچاربووین بڕیاره‌كه جێبەجێ بکەین."
ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن ڕەتی دەکاتەوە بڕینی ئەو پارەیە پەیوەندی بە دیارنەمانی 52 ملیۆن دیارەوە هەبێت، لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئه‌م بڕینه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نیه، بەڵکو بڕیاره‌كه له به‌غداوە ده‌رچووه بۆ ئێمه‌ش ناخۆشه بڕێك پاره له كامه‌نده‌كانی خۆمان ببڕین."