ناس کورد-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمان کۆبووەوە و ئەو پرسانەی ئاشکراکرد کە سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا باسی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2020، فراکسیۆنی پارتی بۆ ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە کە بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری تێدا بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فراکسیۆنی پارتی، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا سەرۆکی حکومەت راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی ئێستای کوردستان، پێشکەش دەکات و پێنج پرسی پەیوەندیدار بە بارودۆخی ئێستای کوردستان، روون دەکاتەوە، کە ئەمانەن:
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.