ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانەی پێشوازیکردنی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بەپێویستی زانی ئەو دامەزراوەیە پارێزگاری لە سەربەخۆیی خۆی بکات و ببێت بە کۆڵەکەی پتەوکردنی دۆخی دارایی وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە، (4ی تشرینی یەکەمی 2020)، بەرهەم ساڵح لە بارەگای خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە مستەفا غالب کتاب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کردووە بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە، ئومێدیشی خواستووە لە بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا سەرکەوتووبێت".
لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح جەخیتکردووەتەوە: "دەبێت بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی خۆی و ببێتە مایەی پاڵپشتی بۆ دۆخی دارایی عێراق، هەروەها پێویستە سیاسەتی هەمەجۆرکردنی داهاتەکانی دەوڵەت و پەیڕەو کردنی سیاسەتی نەختی هاوسەنگ پەیڕەو بکات".
رئيس الجمهورية @BarhamSalih يؤكد ضرورة الحفاظ على استقلالية البنك المركزي، وتعزيز الوضع المالي للبلد عبر سياسة نقدية متوازنة، واتخاذ كافة الإجراءات لمكافحة الفساد الإداري والمالي، وتوفير افضل الخدمات للمواطنين.
— رئاسة جمهورية العراق (@IraqiPresidency) October 4, 2020
جاء ذلك خلال استقباله محافظ البنك المركزي العراقي مصطفى غالب الكتاب. pic.twitter.com/mETAs2aISg
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆک کۆمار داواشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کردووە ڕێکاری جدی بگرێتەبەر بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، بەتایبەتی لە هەردوو لایەنی کارگێری و داراییدا کە لە ئێستادا وڵات بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دووچاری گرفتێکی ئابووری سەخت بووەتەوە.
لای خۆیەوە مستەفا غالب کتاب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، پلانی بانکی ناوەندیی بۆ سەرۆک کۆمار خستەڕوو و پاڵپشتی سەرۆکۆماری عێراقیشی بۆ باشترکردنی کاری ئەو دامەزراوەیە بەرز نرخاند.