کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- . عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەبڕیارێکی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو بزوتنەوەیە دوورخرایەوە، لە وتارێکیدا چەندین گفتوگۆی نهێنی بزوتنەوەی گۆڕان و عومەری سەید عەلی لە ئانوساتی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ئاشکرا دەکات. . لە وتارێکیدا کە لەبەشی بیروڕای ناس کورد بڵاوکراوەتەوە، عەبدولڕەزاق شەریف باس لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها خودی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە عومەری سەید عەلی دەکات و هۆکاری بڕیارەکەی خانەی ڕاپەڕاندن دەخاتەڕوو. . بە وتەی عەبدولڕەزاق شەریف، لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی جڤاتی نیشتمانیدا عومەری سەید عەلی وتوویەتی: "سه‌یره، هه‌مو گله‌یی له بێ پاره‌یی بزوتنه‌وه‌كه ئه‌كه‌ن، كه یه‌كێكیش پاره‌مان بۆ په‌یدا ئه‌كات ئه‌و هه‌مو هه‌رایه ئه‌نێنه‌وه"، ئەوە بۆ كۆتاییهێنان به‌و مشتومڕه‌ی كه له‌سه‌ر (دانانی وه‌زیری كۆچ‌و كۆچبه‌رانی پێش‌و له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاندیده‌كان) گه‌رم ببوو. . ئەندامەکەی پێشووی جڤاتی نیشتمانی بەسەرهاتێکی ڕابردوو دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "له به‌هاری ساڵی 2017دا رۆژانی پێنج شه‌ممان ئه‌م گروپه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندن له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری ژوره‌كان ئه‌یان كرد‌و تیایدا (ئارام شێخ محه‌مه‌د) وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی به‌غدا باسی فایله‌كه‌ی ئه‌و تاقانه وهزیرهمانی هێنایه كۆبونهوهكهوهو رونی كرده‌وه كه (عالیه نسه‌یف) چۆن ئه‌م مه‌له‌فه‌ی جوڵاندوه‌و له‌ڕوی یاساییه‌وه چیتر ئه‌و ناتوانێ دوای بخات، بڕیاری كۆبونه‌وه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خسته نێوان دو بژارده‌وه، یه‌كه‌میان: بچێته ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو دڵنیای كردینه‌وه كه ده‌رناچێ‌و وه‌ك وشیار زێباری متمانه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، یان ئه‌وی تریان له‌ڕێگه‌ی (مالیكی)یه‌وه بكه‌وینه سوڵح، چونكه (عالیه) ته‌نها به‌قسه‌ی (مالیكی) ده‌گیرێت." . هەروەها عەبدولڕەزاق شەریف باس لەوەش دەکات کە هێشتا ئەو له ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتدابووە کە رێكخه‌ری گشتی له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌و له‌به‌رچاوی چه‌ند كه‌سێك وتبوی "جارێكی تر ئه‌م زه‌لامه بێته كۆبونه‌وه‌ی جڤات، من به‌شداری ناكه‌م". . "به‌یانی رۆژی دواتر، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی من، به شهفهییو عه‌شایه‌ری، به ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی كۆمپانیای وشه ئه‌ده‌ن. له‌ژێره‌وه‌ش وای بڵاوئه‌كه‌نه‌وه، گوایه من زانیاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی جڤاتم به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن داوه. من په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وم له‌گه‌ڵ گشت راگهیهندكارهكانی كه‌ناڵه جیاجیاكاندا هه‌یه، لێره‌وه بێمه‌نه‌تی خۆم لهوانیشو له گشت ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كان راده‌گه‌یه‌نم، (هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه پێمداون، ئاشكرای بكهنو به‌ناوی منه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه)، كه روینه‌داوه. نایشارمه‌وه له مه‌جلیسێكی هاوڕێكانمدا نوكتهیهكم له‌سه‌ر "راوێژكاره چینییه‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی" وت‌و چه‌ند راگهیهندكارێك له‌و مه‌جلیسه‌دا بوون، كه زۆرجار نوكته‌و قسه‌ی خۆش له مه‌جلیسه‌كانی رێكخه‌ری گشتییه‌وه فێربوین." . لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، عەبدولڕەزاق شەریف چەند گفتوگۆیەکی ناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەروەها گفتوگۆی نێوان خۆی و عومەری سەید عەلی دەگێڕێتەوە ئەو کاتەی کە بڕیاری داوە پەیوەندی بکات بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە. . بۆ خوێنەنەوەی تەواوی وتارەکە کلێک لێرە بکە.