ناس کورد-
گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەشاری سلێمانی لەناو بینای یەکێتی پەرلەمانتاران خۆی خنکاند و پۆلیسیش دەڵێت، نامەیەکی لەدوای خۆی بەجهێشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگیاند: "شەوی ڕابردوو لەناو بینای یەکێتی پەرلەمانتاران لەشاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا."
وتیشی، گەنجەکە لەدوای خۆی نامەیەکی جێهێشتووە کە تێیدا نوسراوە: "بۆ دایک و باوک و خوشک و براکانم، من جێی متمانەی ئێوە نەبووم، ئەمە باشترین ڕێگایە کە هەڵمبژارد."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بووە و پێدەچێت بەهۆی کەمی نمرەوە ئەو نامەیەی نوسیبێت و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابێت.
جەختیشیکردەوە، مۆبایلی گەنجەکەیان لایە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە.