ناس کورد-
لە ڕووداوێکی تاوانکاریی نادیاردا، پۆلیسی بەریتانیا دۆزینەوەی تەرمی دایک و کچێکی لەناو ماڵە سوتاوەکەیان دۆزییەوە و پۆلیس دەڵێت، ڕووداوەکە کوشتن بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی (4ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە ناوچەی لانکشایەر لە باکوری خۆرئاوای بەریتانیا ڕوویداوە و پۆلیس لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئاگادارکراوەتەوە، پاش کوژاندنەوەی ئاگرەکە تەرمی دایک و کچێک لەناو ماڵەکەدا دۆزراونەتەوە.
پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی پشکنینەکان، هۆکاری مردنی دایکەکە کە تەمەنی 49 ساڵە خنکاندن بووە لەڕێگەی فشارکردن لە ملییەوە، واتە خنکێندراوە، هەروەها کچەکەش کە تەمەنی 15 ساڵ بووە بەهۆی سوتانی زۆری جەستەیەوە گیانیلەدەستداوە.
بەگوێرەی دەیلی مەیل، لێکۆڵەرانی پۆلیس ڕووداوەکە بە تاوانی کوشتن ناودەبەن و لەگەڵ کەسە نزیکەکانی قوربانییەکاندا لە گفتوگۆدان تا سەرەداوێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستبکەوێت.
سوبات جۆن هۆڵمز، سەرۆکی تیمی تاوانە گەورەکان لە لانکشایەر ڕایگەیاند: "ئەم ڕووداوە زۆر قێزەون و ترسناکە، ئێمە هێشتا سەرقالی لێکۆڵینەوەین لەڕووداوەکە و ڕاستییەکان نازانین."