گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاشەکەوتی پارەکانمان بە دۆلار بێت یان دینار؟ پسپۆڕانی ئابوری وەڵام دەدەنەوە

2020.10.04 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
پاشەکەوتی پارەکانمان بە دۆلار بێت یان دینار؟ پسپۆڕانی ئابوری وەڵام دەدەنەوە

ناس کورد-

ڕۆژانە و بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوری و تەندروستییەکانەوە، نرخەکان دراو بە بەردەوامی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بە تایبەت لە عێراق کە چەندین هۆکاری تر پاڵنەرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پسپۆڕێکی ئابوری پێی وایە پاشەکەوتکردنی پارە بە دۆلار دۆخى ئابورى وڵات زیاتر دادەڕوخێنیت لە ئەگەرى داڕوخانى دیناردا، بەڵام شارەزایەکی ئابوری پێی وایە دەبێت خەڵکی پارەکانیان بە دۆلار هەڵبگرن چونکە دڵنیایی زیاترە.

 

خالید حەیدەر، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕى ئابورى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەگەر دۆخە سیاسیەکەى عێراق لەگەڵ ئەمریکادا بەو شێوەیە ئاڵۆز و گرژە درێژە بکێشێت، بەدڵنیاییەوە ئابورى عێراق بەتایبەتى دراوەکەى دوچارى کێشە و قەیران دەبێتەوە.

 

لەبارەى ئەوەى پاشەکەوت بە دۆلار یان دینار باشە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، خالید حەیدەر وتى، "پاشەکەوت کارێکى بە زۆر نییە بەڵکو بە خواستە، ئەگەر پاشەکەوت بە دۆلار بکرێت بەواتاى ئەوە دێت حکومەت پارەى دەستدەکەوێت بەتایبەت دۆلارى ئەمریکى، ئەوا کارتێکى بەهێزە بەڵام ئەگەر دۆخەکە وەکو ئێرانى لێهات و دۆلار نەمێنێت، ئەوا جارێکى تر دەبێتە هۆى کێشەیەکى گەورە".

 

ئەو پسپۆڕە ئابورییە وتیشى، "ئەگەر پاشەکەوتەکە بەزۆر بوو پێشبینى ئەوە ناکەم هیچ وەبەرهێنەرێکى بیانى و ناوخۆیى وەبەرهێنان نەکات، ئەوەش دەبێتەهۆى چوونە دەرەوەى داهاتى عێراق بۆ دەرەوە و ئەو دۆخەش یارمەتیدەرە بۆ داڕوخانى زیاترى ئابورى عێراق".

 

بەڵام وریا حسێن، شارەزای ئابوری لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "تا دۆسەی باڵوێزخانەى ئەمریکا دەکەوێت بەلایەکدا ،پاشەکەوتەکانتان بە دۆلار هەڵبگرن باشترە و زیاتر دڵنیایى دەبیت."

 

وریا حسێن باس لە چەند هۆکارێک دەکات و دەڵێت، بە داخستنى باڵوێزخانەى ئەمریکا و باڵوێزخانەکانى تر، نرخى دینار بەرامبەر دۆلار داشکان بەخۆیەوە دەبینیت، لەوانەشە داشکانەکە ڕێژەیى بێت، "بەڵام هەر گرنگە پاشەکەوتەکەمان دۆلار بێت نەک دینار، بۆیە بۆ ئەم دۆخە دۆلار وەکو دراوى قورس دڵنیایى زیاترە، وەکو هەمیشە."

 

وریا حسێن باس لە ئەگەری شکاندی تەواوەتی دینار دەکات و دەڵێت، "بانکى ناوەندى عێراقی ئێستا نزیکەى 50 ملیار دۆلار یەدەگى دڵنیایى هەیە، ئەم پارەیە ئەگەر بێت و بێتە خوار 36 ملیار دۆلار، ئەوا بەهاى دینار بەرەو داشکانى گەورە دەڕوات، بەڵام ئێستا 14 ملیار دۆلارى ماوە بۆ ئەو هێڵە سورە، بۆیە داشکانى نرخى دینار بەتەواوەتى ڕەنگە ڕوونەدات، بەڵام گۆڕانکارییە سیاسیەکانى بێ کاریگەر نابن لەسەر ئەو دۆخە."

 

بەڵام خالید حەیدەر لەبارى کشانەوەى پارەی بانکى ناوەندى عێراق لەلایەن حکومەتەوە و گەیشتنی بە خوار ستانداردى نێودەوڵەتى دەڵێت، یاسایەکى تایبەت هەیە کە ڕێگە نادات حکومەت دەست ببات بۆ ئەو پارە یەدەگە و بیگەیەنێتە خوار 40 یاخود 38 ملیار کە ستاندارى نێودەوڵەتییە، تەنها لەکاتى زۆر ناچاریدا نەبێت."

 

هەروەها پێشبینی کرد ئەگەر دۆخەکە لەوە زیاتر بەرەو خراپبوون بڕوات عێراق دەستببات بۆ ئەو یەدەگە، بەڵام ئەو کارەش لە بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا و ئێران نییە لە ناوچەکە، بۆیە پیدەچێت هەوڵى چارەسەرکردنى ئەو دۆخە بدات بۆ ئەوەى پشێوی زیاتر ڕوونەدات بەتایبەت دواى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا لە کۆتایى ئەمساڵدا.