ناس کورد-
سەرچاوەيەكى ئاگادار لە تەندروستیی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرايكرد، تائێستا سەرۆكى ئەمريكا لەسەر ڕێگەيەكى ئاشكراى چاكبونەوە ناڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو سەرچاوە ئاگادارە كە نەيويستوە ناوى بهێنرێت (3ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ڕۆژنامەنوسانى وتووە، هەندێك ئاماژەى زيندەيى ترەمپ لەماوەى 24 كاتژمێری ڕابردوودا جێى نيگەرانييەكى زۆر بوون.
ڕونيشيكردووەتەوە، 48 كاتژمێرى داهاتوو يەكلاكەرەوە دەبێت سەبارەت بە چارەسەركردنى سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا.
ئەوەش لەكاتێكدايە، پێشتر پزيشكى تايبەتى ترەمپ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوبوو كە ناوبراو بارى تەندروستى باشە و مەترسى لەسەر نييە.
پێشتريش تۆڕى CNN ئەمريكى لەزارى چەند سەرچاوەيەكەوە هێماى بۆ ئەوەكردبوو، ئاماژەى خراپ لە تەندروستى دۆناڵد ترەمپدا هەيە و بارودۆخەكە مەترسيدارە، كێشەى ماندوبونى زۆرى بەردەوامى هەيە، هەروەها هەندێك كێشەى تەنگەنەفەسيشى هەيە.