گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جارێکی دیکە ڕێگە بە هاووڵاتیانی ئێران دەدرێتەوە سەردانی عێراق بکەن

2020.10.04 - 01:10
App store icon Play store icon Play store icon
جارێکی دیکە ڕێگە بە هاووڵاتیانی ئێران دەدرێتەوە سەردانی عێراق بکەن

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە هەزارو 500 هاووڵاتی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراق بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ئەحمەد محەمەدی فەر، سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن لە کۆماری ئیسلامی ئێران ( 3ی تشرینی یەکەمی 2020)  ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە هەزارو 500 هاووڵاتی ئێرانی بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراق بکەن".

 

لیدوانەکەی فەڕ لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە ڕێگە بە هاتنەناوەوەی هەزار 500 هاووڵاتی لە هەر وڵاتێک بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بدرێت، بەڵام بە مەرجێک هاتنی ئەو هاووڵاتیانە دەبێت تەنها لە ڕێگە فڕۆکەخانەکانەوە بێت و لە ژێر ڕێکاری تەندروستی تووندا دەبێت".

 

ڕێگەدان بەو هاووڵاتییە ئێرانیانە لەکاتێکدایە،  لە ئێستادا و بەگوێرەی  دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، زیاتر لە 468  هەزار حاڵەت.

 

هاوکات، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 179 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، كۆی گشتی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە 26 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.