گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەری ئیماراتی تیشك دەخاتەسەر قاچاغچێتی حیزبە كوردییەكان و میلیشیا شیعەكان

2020.10.03 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەری ئیماراتی تیشك دەخاتەسەر   قاچاغچێتی  حیزبە كوردییەكان و میلیشیا شیعەكان

ناس کورد-

سەنتەری ئیمارات بۆ سیاسەت لە راپۆرتێكدا تاوتوێی سپیكردنەوە و ئاودیوكردنی پارە دەكات بۆ دەرەوەی عێراق و لەم میانەیەشدا ئاماژە بە بەشداریی كوردستان دەكات لەو پرۆسەیەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەكە لە توێژینەوەیەكی ورد و درێژدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (3 تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات، ئەو بیرە نەوتانەی لەدوای 2014 داعشیان پارەدار دەكرد ئێستا بوونەتە پشكی میلیشیا شیعەكان، ئەوانیش بەهاوكاریی هێزە كوردییەكان كە سەرقاڵی ئاودیوی نەوتن بەهەمانشێوە ساغی دەكەنەوە، دواتر سپیكردنەوەی ئەم پارەیە دەست پێ دەكات بۆ ئەوەی بخرێتە سیستمی دارایی جیهانییەوە.

 

توێژینەوەكەی (EPC)، ئاماژە بەوەش دەكات دەروازە سنورییە ئاسمانی و وشكایی و دەریارییەكانی عێراق بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە لەدەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكومەتن و ئەمەش پێكڕا ساڵانە 5_10 ملیار دۆلار زیان لە بودجەی گشتی وڵات دەدات لە بواری گومرگدا.

 

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە حوزەیرانی رابردوو (6 / 2020) كاتێك جوتیارە كوردەكان تەماتەیان فڕێ ئەدایە سەر جادەكان، عێراق بایی 70 ملیۆن دۆلار تەماتەی هاوردەكردووە لە ئێران.

هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە كە عێراق شەشەم دەوڵەتی دنیایە بۆ سپیكردنەوەی پارە، ئەمەش لە 2016 دەوڵەتانی ئەوروپی ناچاركرد بە وڵاتێك لەدەرەوەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بیدەنە قەڵەم بۆ كاروباری دارایی.