گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێكى ليژنەى دارايى: پارەی بەردەستی حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات

2020.10.03 - 21:46
ئەندامێكى ليژنەى دارايى: پارەی بەردەستی حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

ئەندامى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دەبێت وەزارەتى دارايى هۆكارى دابەشكردنى موچە ئاشكرا بكات لەكاتێكدا بەپێى زانيايەكان پارە بەردەستە.

 

ئەحەمەدى حاجى ڕەشيد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكى تايبەتدا بۆ ناس كورد وتى: "بەپێى ڕۆژمێر موچە نزيكەى 15 ڕۆژە دواكەوتووە، سەبارەت بە هۆكارى دابەشنەكردنيشى دەبێت بگەڕێينەوە بۆ سەرچاوەى سەرەكى كە وەزارەتى داراييە بۆچى ناتوانێت موچە دابەشبكات، ئەوەش لەكاتێكدايە بەپێى داتاكانى كۆمپانياى سۆمۆى تايبەت بە بازاڕكردنى نەوتى عێراق داهاتى مانگەكانى شەش و حەوت و هەشت نزيكەى 11 ترليۆن و 800 مليار دينارە."

 

وتيشى: "هەروەها داهاتى باج 601 مليار بووە و داهاتى خاڵە گومرگيەكانيش هەيە و دەتوانين بڵێين هەرسێكيان 'نەوت، باج و گومرگ' زياتر لە 12 ترليۆن دينارە، ئەوەش جگە لەوەى لە مانگى شەشدا ياساى قەرز تێپەڕێنرا و حكومەت 15 ترليۆن دينار قەرزى وەرگرتوە، واتا لە مانگى شەشەوە زياتر لە 27 ترليۆن دينار لەبەردەست حكومەتدا بووە."

 

ئەندامەكەى ليژنەى دارايى پەرلەمانى عێراق ئەوەشى بە "ناس كورد" وت، بەپێى زانياریيەكان كە هەندێك بەرپرسيش باسيان لێوەكردووە، حكومەت مانگانە پێويستى بە 7 ترليۆن دينارە، واتە خەرجى ئەو سێ مانگە 21 ترليۆنە، كەواتە زياتر لە 6 ترليۆن دينار لەبەردەست حكومەتدايە بۆ موچە، بەڵام ئايا بۆ خەرجي ناكات، دەبێت وەزارەتى دارايى وەڵامى ئەوە بداتەوە بە پەرلەمان.