گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیناری عێراقی 10%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدەدات

2020.10.03 - 21:11
دیناری عێراقی 10%ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدەدات

ناس کورد-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا لە دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بە ڕێژەی لە 10%، ئاماژەی بەوەشکرد، تێکرای فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 225 ملیۆن دۆلار.

 

هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "بانکی ناوەندی عێراق زۆرکات لە پێناو دابین کردنی دیناری عێراقی و لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەمی پابەندی ڕێنماییەکان نابێت".

 

وتیشی: " گۆڕێنەوەی دیناری عێراقی بەدۆلار لەڕێگەی بانکە حکومییەکان و ئەهلییەکانەوە دەبێت کە  ئەوەش یەکێکە لە ئەرکەکانی بانکی ناوەندی، هاتنەناوەوەی کەلوپەلە جیاوازەکان و دڵنیابوون لەڕاست و دروستی بەڵگەکانی لە دەروازە سنورییەکانەوە ئەرکی  فەرمانگەکانی گومرکن".

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشکردەوە: "هەموو شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بە دیناری عێراقی دەدرێت، دیناری عێراقی لە ئێستادا بەڕێژەی لە 10%ی  بەهای گشتی لە دەستداوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: " تێکرای فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 225 ملیۆن دۆلار."