ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەڕێوەبەری نوێی تەندروستیی ڕاپەڕینی دیاریکرد و وتەبێژی وەزارەکەتەکەش دەڵێت، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە پزیشکی ددان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێکدا کە وینەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند: "د. دیار ئیبراهیم رمضان، وەکو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە وەزارەتی تەندروستی دەستبەکاربوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو، هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) لە پزیشکی ددان/ زانکۆی هەولێری پزیشکی، هەروەها دەرچووی ڕاهێنانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی لە ڕێکخراوی THW ئەڵمانی.
بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەری نوێی تەندروستیی ڕاپەڕین، خاوەنی 12 ساڵ ئەزموونی کارکردن و بەڕێوەبردنە لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری بەشەکانی ئاوارە و پەنابەران و کۆگای ناوەندیی دەرمان و پێداویستی پزیشکیی هەرێم و ئەندامی دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەسات و قەیرانەکان بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا، بەڕێوەبەری پێشووی تەندروستیی ڕاپەڕین دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی سەرقاڵی بە کاری تایبەتی خۆی بڕیارەکەی داوە.