ناس کورد-
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری شاری کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر، کچ و دایکێک گیانیانلەدەستدا و باوک و کوڕێکیش برینداربوون.
زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " کاتژمێر 11:30ی خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کۆیە – تەقتەق ڕووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان ڕوویدا کە چوار ئەندامی خێزانێکی تێدا بووە."
وتیشی: "لە ئەنجامدا دایک و کچێک گیانیانلەدەستدا کە دایکەکە تەمەنی 39 ساڵ و کچەکەش 15 ساڵە، هەروەها کوڕ و باوکێکیش برینداربوون، بەڵام تەندروستییان جێگرە."