ناس کورد-
سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى کرد کە رۆژى دووشەمە ئامادەى کۆبوونەوەى پەرلەمان بن کە بڕیارە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت وتارێکى تێدا بخوێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێواز فایق لە بانگهێشتەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە "پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/10/5، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن".
بڕیارە لەکۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت ئامادە بێت و وتارێک لەبارەى چاکسازیی و پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا و دۆخى دارایی بخوێنێتەوە.