گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆیەکى دیکەى هەرێم شێوازى دەستپێکردنەوەى خوێندنى یەکلاکردەوە

2020.10.02 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆیەکى دیکەى هەرێم شێوازى دەستپێکردنەوەى خوێندنى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى ڕایگەیاند، سیستەمى خوێندنى ئاوێتە پەیڕەو دەکات، لە رۆژى (یه‌كشه‌ممه‌ 4 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020) ەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانکۆکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و وه‌رگرتنی ڕاوبۆچونی ڕاگرەكان و (ئەنجومەنى كۆلێج و پەيمانگاكان ) بڕیاریداوە به‌ ده‌سپێكی خوێندنی ئه‌مساڵ 2020-2021 به‌شێوازی خوێندنی ئاوێته‌ (ناوكه‌مپه‌س+ئه‌لیكترۆنی) وانه‌ تیۆرییه‌كان به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و وانه‌ پراكتیكییه‌كانیش له‌ناو كه‌مپه‌س به‌ڕێوه‌ده‌چن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویسته‌ له‌ يەكەم ڕۆژى دەستپێكردنى پرۆسەى خوێندن، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بەشه زانستيەكان پەيوەندى بكەن به خوێندكارانەوە بۆ ئامادەكارى.

 

رونیشیکردووەتەوە، بۆ ماوەى چوارهەفته خوێندنى ئەلیكترۆنى دەبێت، دوو هەفته خوێندنى پراكتيكى له تاقيگەكان و هۆڵەكانى خوێندن دەبێت، بەپێى ڕێنماييەكانى تەندروستى و خۆپارێزى، دەسەڵات دراوه به كولێج و پەیمانگاکان و بەشى زانستى بۆ شێوازی بەڕێوەبردن و ئەنجامدانى پروسەكه.

 

ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژى ڕابردوودا هەردوو زانکۆى کۆیە و سەڵاحەدین بڕیاریاندا لەناو کەمپ پڕۆسەى خوێندن لە هەردوو زانکۆکە دەستپێبکاتەوە.