گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهێنانێکى نوێی زانستى ساڕێژبونی برین خێرا دەکات

2020.10.02 - 21:04
App store icon Play store icon Play store icon
داهێنانێکى نوێی زانستى ساڕێژبونی برین خێرا دەکات

ناس كورد-

 

زاناكانی چین و سویسرا كار لەسەر پەرەپێدانی بۆرییەكی خوێنی ئەلیكترۆنی دەكەن كە دەكرێت لە لەشی مرۆڤدا بچێنرێت و ئەركی سەرەكی بۆری خوێنی ئاسایی جێبەجێ بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی سکاى نیوز، ئەو زانایانەی كار لەسەر ئەو داهێنانە دەكەن دەڵێن، بۆرییە ئەلیكترۆنییەكە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت لە ئاسانكاریی بۆ سوڕی خوێن و هەروەك سودیشی دەبێت بۆ گەیاندنی دەرمان بەو شوێنەی جەستەی كە مەبەستە بەشێوەیەكی زۆر وردو كاریگەر و خێراكردنی ساڕێژبونی برین و تەنانەت لە چارەسەری جینیدا.

 

دەشڵێن ئەو بۆری خوێنە ئەلیكترۆنییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەریی ئەو كەسانەی توشی سستی یا لەكاركەوتنی گورچیلە بوون.

 

بەوتەى زاناکان، لەگەڵ ئەوەش دەتوانرێت ئەو بۆرییە خوێنە دروستکراوە لە شوێنی بەشێك لەبۆری خوێنی زیان پێگەیشتوو یاخود گیراو دابنرێت بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.