گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى تورکیا لەگەڵ هه‌رێم و عێراق

2020.10.02 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى تورکیا لەگەڵ هه‌رێم و عێراق

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاند، له‌ كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ گه‌شته‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا و تا كاتێكى نادیار ڕاده‌گیرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌حمه‌د هۆشیار بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاندووە، ئێواره‌ى دوێنێ له‌ڕێگه‌ى ده‌سەڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنی عێراقییه‌وه‌ ئاگادار كراونەتەوە كه‌ به‌ فه‌رمى توركیا داواى له‌ ده‌سته‌ى هێڵه‌ ئاسمانییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى توركیا كردووه‌، گه‌شته‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق ڕابگرێت.

 

وتیشى  له‌ كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت تا کاتێکى نادیار.

 

بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر باسى لەوەشکرد، ئەو کەسانەىى بلیتیان کڕیوە، پێویسته‌ سه‌ردانى ئۆفیسى توركیش ئێرڵاین و پێگاسوس و هێڵى ئاسمانیی عێراقی بكه‌ن.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئه‌و گه‌شتانه‌ ده‌مێنن كه‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ توركیاوه‌ ده‌هێننه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.