گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەركەوتنی ئاماژەیەك بەرەو هێوركردنەوەی دۆخی عێراق 

2020.10.02 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
دەركەوتنی ئاماژەیەك بەرەو هێوركردنەوەی دۆخی عێراق 

ناس کورد-

 

 جنین بلاسخارتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە گەڵ فەرماندەی هەندێك لە گروپە چەكدارەكانی حەشدی نزیك لە ئێران كۆبوویەوە و سەرچاوەكانیش باس لە نێوانگریی ناوبراو دەكەن بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی رۆژنامەی (العربي الجدید)  لەمیانەی راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (2 ئۆكتۆبەری 2020) باسی لەوەكردووە دیداری جنین بلاسخارت و عەبدولعەزیز محەمەداوی (أبو فدك) سەرۆك ئەركانی حەشد كە لەهەمان كاتدا سەركردەیەكی دیاری كەتیبەكانی حیزبوڵڵای سەر بە ئێرانە بووەتە جێگای مشتومڕو پرسیار بەتایبەت هەندێ فەرماندەی گروپە ئێرانییەكانیتری حەشد بەشدارییان كردووە لە كۆبوونەوە ڕاگەیەنراوەكە.  

 

بەپێی بەیاننامەی حەشدی شەعبی، دیدارەكە لە بارەگای حەشد بەڕێوەچووە، تایبەت بووە بەدۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی داعش، تێیدا محەمەداوی (الخال) جەختی لە پابەندیی حەشد كردووەتەوە بە دەوڵەتی عێراق و رێزگرتنی سەروەری و بڕیارەكانی. 

 

ئەم دیدارەی بلاسخارت ڕۆژێك پاش دیداری نوری مالیكی سەرۆكی حیزبی دەعوە و لیستی دەوڵەتی یاسا هات كە نەیاری حكومەتی كازمییە و خۆی بەنزیك لە گروپە ئێرانییەكان وێنا دەكات. 

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئەوەی بۆ ماڵپەڕەكەى ئاشكرا كردووە، بلاسخارت دەستی كردووە بەنێوانگری لەنێوان حكومەتی كازمی و گروپە چەكدارەكانی پەیوەست بەئێران، لەدیدارەكەی ئەمڕۆشدا نوێنەرانی حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی نوجەبا و "الطفوف" بەشداربوون و بڕیاریشە دواتر بلاسخارت چاوی بەنوێنەرانی ئەمەریكا لەعێراق و بەرپرسانی حكومەتی عێراق بكەوێت.

 

ئەم دیدارە بێ پێشینەیەی نێردراوە نێودەوڵەتییەكەی بەغدا لەگەڵ گروپەكانی حەشدی نزیك لە تاران لە كاتێكدایە بەهۆی هێرشی موشەكی لە بەغداو هەولێر و هەڕەشەی ئەمەریكییەكان بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەیان بارودۆخێكی گرژی ئەمنی و سیاسی باڵی كێشاوە بەسەر وڵاتدا.