گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەڵوێستى خۆى لەسەر شەڕى ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاشکراکرد

2020.10.02 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق هەڵوێستى خۆى لەسەر شەڕى ئەرمینیا و ئازەربایجان ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

وەزیرى دەرەوەى عێراق  داواى لە هەردوو وڵاتى ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد بەدانوستان گفتوگۆ کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ جیحون بیراموف هاوتا ئازەرییەکەى، جەختیکردووەتەوە لەسەر دانوستان و چارەسەرى سیاسی لەسەر بنەماى یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەکانى ئازەربایجان و ئەرمینیا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، فوئاد حسێن وتویەتى "بەسەیرکرى ئەزمونەکانى پێشوو، روودانى چەندین شەڕ لەناوچەکە، پێمانوایە جەنگ و توندوتیژى رێگەى گەیشتن نییە بە ئامانج".

 

لە يەكشەممەى ڕابردووەوە شەڕ لە هەرێمی "ناگۆرنى قرەباغ" لەنێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان كە حوكمى زاتى هەيە دەستيپێكردووە، بەهۆى شەڕەكەوە دەيان كوژراو و بريندار لە هەردوولا كەوتوەتەوە و شەڕەكە سنورەكانى هەرێمەكەى بڕيوە، ئەوەش هۆشدارى دەدات لە هەڵگيرسانى شەڕى سەرتاسەرى لەنێوان ئەو دوو وڵاتە كە پێشتر سەربە كۆمارى سۆڤێتى پێشوو بوون.  

 

ئازەربايجان داوا دەكات كۆنترۆڵى هەرێمى "ناگۆرنى قرەباغ" بكات كە زۆرينەى دانيشتوانەكەى ئەرمەنين و لەساڵى 1991 ەوە جيابونەتەوە، بەڵام لەلايەن كۆمەڵگەى نێودەوڵەتیيەوە دانى پێدا نەنراوە، ترس لەوەش هەيە ئەگەر شەڕەكە پەرەبستێنێت ئەوا ببێتە هۆى پێكدانانى دوو هێزى گەورەى هەرێميى كە ڕوسيا و توركيان، چونكە مۆسكۆ پشتگيرى ئەرمينيا دەكات و ئەنقەرەش ئازەربایجان.