ناس كورد-
كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بە خۆیەوە دەبینێت و پلەکانى گەرما تا دێت زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئەگەری بوونی پەڵە هەور بە ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
.
لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بێت و ئەگەری باران بارینی بچڕ بچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە و سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".
.
لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ی شارەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە "لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 27 و نزمترین 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 بە 15 و دهۆك 26 بە 17 و كەركوك 30 بە 18 پلە دەبێت".
.
سەبارەت بە پلەی گەرمی سبەینێ (پێنجشەممە)ی شارەكانی كوردستان، لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 28 و نزمترین 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 27 بە 15 و دهۆك 27 بە 17 و كەركوك 32 بە 19 دەبێت.
.