گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لێدوانی جۆ بایدن دوای توشبوونی ترەمپی ڕکابەری بە کۆرۆنا

2020.10.02 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی جۆ بایدن دوای توشبوونی ترەمپی ڕکابەری بە کۆرۆنا

ناس کورد-

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ڕکابەری سەرەکی دۆناڵد ترەمپ داوای "خێرا چاکبوونەوەى سەرۆک ترەمپ و میلانیا ترەمپ دەکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، ترەمپ و هاوسەرەکەى توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، جۆ بایدن لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "من و جیڵ داوای زووچاکبوونەوە بۆ سەرۆک ترەمپ و میلانیا ترەمپ دەکەین. بەردەوام دەبین لە نزا کردن بۆ تەندروستی و سەلامەتی سەرۆک و خانەوادەکەى."

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەو کچە شۆخەى ترەمپی توشی کۆرۆنا کرد  

 

 

لەدوای توشبوونی ترەمپ و خێزانەکەى، هەر ئەمڕۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکى ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا و جۆ بایدن پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجام دا، ئەنجامی پێنس و پۆمپیۆ نێگەتیڤ بوون، بەڵام هێشتا ئەنجامی بایدن دیار نییە.

 

هاوکات پێگەى "زە گارديان" بەريتانى بڵاويكردووەتەوە، ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كليفلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو توشى كۆرۆنا بوون.  

  

هێما بۆ ئەوەشكراوە، لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپە، ناوبراو توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە توشبوون.  

  

ماڵپەڕەكە ڕونيشيكردوەتەوە، دواى ئەوەى پشكنينەكان توشبوونى هۆپ هيكسيان سەلماندووە، پشكنين بۆ سەرجەم ئەوانە كراون كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون، دەركەوتووە ترەمپ و ميلانياش توشبوون.  

 

زیاتر بخوێنەوە: بەکارهێنانی وشەى ’’ان شاءالله’’ لەلایەن بایدنەوە ترەمپ توڕە دەکات

 

لە یەکەم مێزگردی (دیبەت) نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و کاندیدى کۆماریەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و جۆ بایدنى کاندیدى دیموکراتەکان کۆمەڵیک وشە و دەستەواژەى توند و زڕاندن بەکارهێنرا لەوانە، درۆزن و دەمت دابخە و لە حەپین بەردەوام بە.