گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

24 كۆنگرێسمان هەڵمەتێک دژی دەستێوەردانەكانی توركیا ڕێكدەخەن

2020.10.02 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
24 كۆنگرێسمان هەڵمەتێک دژی دەستێوەردانەكانی توركیا ڕێكدەخەن

ناس کورد-

ژمارەيەك ئەندامى كۆنگرێسى ئەمريكا ئيدانەى هێڕشە سەربازیيەكانى ئازەربايجان بۆ سەر هەرێمى ناگۆرنى قرەباغ دەكەن و داوا دەكەن هاوكاريەكانى ئەمريكا بۆ حكومەتى باكۆ ڕابگيردرێت، هەروەها نيگەرانيشن لە دەستوەردانەكانى توركيا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەبارەت بەو ڕاگەیەنراوەکە كە 24 ئەندامى كۆنگرێسى ديموكراتەكان دەريانكردوە، ئيليوت ئينگلی سەرۆكى ليژنەى كاروبارى دەرەوەى كۆنگرێسى ئەمريكا دەڵێت، دەستوەردانى لايەنە دەرەكيەكانى لە كێشمەكێشەكانى نێوان ئازەربايجان و ئەرمينيا بە شێوەيەكى سەركێشى "جێى نيگەرانييە".

 

ئاماژەى بەوەشداوە، داوا لە سەرجەم لايەنەكان دەكەن كە كارە دوژمنكارانەكانيان ڕاگرن و دەستبكەن بە گفتوگۆ و دانوستان، پێويستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پابەند بێت بە پرۆسەى ئاشتى.

 

ئەو ئەندامانى كۆنگرێس لە بەياننامەكەدا نيگەرانى خۆيان لە هێرشەكانى ئازەربايجان بۆ سەر هەرێمى ناگۆرنى قرەباغ دەربڕيوە كە زۆرينەى دانيشتوانەكەى ئەرمەنين، داواشيان لە ئيدارەى واشنتۆن كردوە كە هاوكاريە ئەمنيەكانى بۆ حكومەتى باكۆ ڕابگرێت.

 

لە بەياننامەكەدا نيگەرانى ئەوەشيان پيشانداوە، ئەگەرى هەيە دەستوەردانەكانى دەرەوە بەتايبەتى توركيا ببێتە هۆى دروستبونى كێشمەكێشێكى هەرێميى فراوانتر.

 

لاى خۆيەوە ئادەم شيف، سەرۆكى ليژنەى هەواڵگریی كۆنگرێس ئاماژەى بەوەداوە، دەستدەكەن بە دەركردنى ياساكە كە لەسەر ئاژانسە هەواڵگريە ئەمريكيەكان پێويست دەكات كە هەڵسەنگاندنى بارودۆخەكە بكەن ئەوەش وەك هەنگاوێكى پێويست بۆ لێپرسينەوە لە ئازەربايجان.

 

يەكێتى تر لە سيناتۆرە بەشدارەكان بەناوى فرانك بالۆنى جۆنيۆر دەڵێت، ئازەربايجان و توركيا بەرپرسارێتى هەڵگيرسانى ئەو شەڕەيان لە ئەستۆيە و داوا لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا دەكات لێپرسينەوەيان لەگەڵدا بكات و جەختیش دەکاتەوە کە  ئيلهام علييف، سەرۆك ئازەربايجان و ڕەجەب تەيب ئەردۆغانی سەرۆككۆمارى توركيا ماوەى مانگێكە وتارە توند و شەڕەنگێز و ئيستفزازيەكانيان دژى ئەرمينيا زيادكردوە.