گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆکەش نییە

توێژینەوەیەکی بەریتانیی نوێ دیارترین نیشانەی توشبوون بە کۆرۆنای ئاشکرا دەکات

2020.10.02 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی بەریتانیی نوێ دیارترین نیشانەی توشبوون بە کۆرۆنای ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دیارترین و باوترین نیشانەی دیاریکرد بۆئەوەى بزانیت کەسێک توشی کۆرۆنا بووە یاخود نا، ئەو نیشانە کۆکەى بەردەوامیش نییە کە پێشتر وا دەزانرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆی لەندەن کۆڵێج کە زانیاری و داتایان لە ناوەندە پزیشکییەکان کۆکردووەتەوە، دەرکەوتووە لەدەستدانی هەستی تامکردن و بۆنکردن باوەترین نیشانەن بۆ توشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا.

 

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە کە "پشکنینی 78%ی ئەو کەسانەى وتوویانە هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەستداوە بە پۆزەتیڤ هاتووەتەوە".

 

توێژینەوەکە ئامۆژگاری ئەو کەسانەى کردووە کە هەستی تامکردن و بۆنکردنیان نەماوە بەپەلە خۆیان کەرەنتینە بکەن و دور بکەونەوە لە تێکەڵاوبوون خەڵکی.

 

لەناو ئەو 78%ی کە وتوویانە هەستی بۆنکردن و تامکردنیان نییە، 40%یان کۆکەیان نەبووە کە ئەو نیشانانەش بەشێکن لە نیشانەکانی توشبوون بە کۆرۆنا.

 

ڕاشیل باترهام، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە بە ڕۆژنامەی "زە میرەری" بەریتانی وتووە، "لەکاتێکدا نزیک دەبینەوە لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە، زۆر گرنگە کە زوو هەست بە نیشانەکانی کۆرۆنا بکەین، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی کەمتر بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە."

 

بەپێی قسەکانی باترهام، لەسەر ئاستی جیهان، چەند وڵاتێکی کەم دان بەوەدا دەنێن کە لەدەستدانی هەستی تامکردن و بۆنکردن یەکێکن لە نیشانە سەرەکییەکانی توشبوون بە کۆرۆنا، بۆیە پێویستە ئەو بۆچوونە بگۆڕدرێت و هۆشداری زیاتر بدرێت.