گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەیرانى ئاو بەرۆکى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق دەگرێت

2019.05.01 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
 قەیرانى ئاو  بەرۆکى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق دەگرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کور- پێدەچێت چاڵە نەوتییەکانى عێراق دووچارى گرفتێکى گەورە ببنەوە، بەهۆى نەبوونى ئاوى پێویست بۆ فشاردروستکردن لە پرۆسەى دەرهێنانى نەوتدا، ئەوەش بە گوێرەى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزە، کە ئاماژەى بەوەشکردووە عێراق هەنگاو دەنێت بۆ بوون بە چوارەمین دەوڵەت لە ڕووى بەرهەمێنانى نەوتەوە. . ئەو دەستەیەى چاودێرى بەرهەمهێنان وزەى جیهانى دەکات، هۆشداریداوە لە گەشەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق، بەوەى بەغداد شکست دێنێت لەو پلانەی ئەگەر بێتو سەرچاوەى نوێ بۆ دابینکردنى ئاو نەدۆزێتەوە. . لەماوەى ڕابردوودا عێراق توانیوێتى بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتەکەى بەرز بکاتەوە، بەجۆرێک لە ساڵى 2009دا 2 ملیۆن و 300 هەزار بەمیل نەوتى ڕۆژانەى بەرهەمدەهێنا، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیەى بەرزکردۆتەوە بۆ 4 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە، ئەگەر عێراق قەیرانەکانى بەردەم بەرهەمهێنانى نەوت چارەسەر بکات ئەو ژمارەیە دەگەیەنێتە 6 ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە تا ساڵى 2030. . ئاژانسى وزەى جیهانى لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ئەوەى عێراق بگات بەو ئاستەى بەرهەمهێانى نەوت کە پێشبینى دەکات، پێویستى بە 3 ملیۆن بەرمیلى دیکەى ئاو هەیە بۆ فشارى دەرهێنانى نەوت". . لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە 5 ملیۆن بەرمیل ئاو بەهەدەردەهات بۆ بەرهەمهێنانى نەوت، دەرهێنانى هەر بەرمیلێک نەوتیش پێویستى بە یەک بەرمیل و نیو ئاو هەیە. . عێراق لە ڕووى دابینکردنى ئاوەوە 70% پشتى بە وڵاتانى دراوسێى بەستووە، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە ئاستى ڕوبارەکانى وڵاتەکەى لە ماوەى 20 ساڵى ڕابردوودا 40% دابەزیوە. . بە گوێرەى ئەو ئاژانسە، عێراق پلانێکى هەیە بۆ ئەوەى ئاوى دەریاى خەلیج بگوازێتەوە بۆ گەورەترین کێڵگەى نەوتى وڵاتەکەى، بەڵام ئەو پلانە نەچۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە. . کورتهێنانى ئاو تاکە کێشە و قەیرانى بەردەم پرۆسەى بەرهەمهێنانى نەوت نیە، بەڵکو لەگەڵ زیادکردنى بەرهەمهێنان دەبێت بیر لە جێگربوونى بارودۆخى سیاسی و دۆزینەوەى بازاڕ و کڕیار بۆ نەوتەکە بکرێتەوە. . ڕاپۆرتەکەى ئاژانسى وزەى جیهانى ئاماژەى بەوە کردووە، عێراق لە ململانێى ئەوەیە ببێتە چوارەمین وڵاتى بەرهەمهێنى نەوت و پێش وڵاتى کەنەدا بکەوێت. . .