گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا نەوتی داڕماند و دۆلاریشی فڕاند

2020.10.02 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا نەوتی داڕماند و دۆلاریشی فڕاند

ناس کورد-

دواى ڕاگەياندنى توشبوونى دۆناڵد ترەمپی سەرۆكى ئەمريكا بە ڤايرۆسى كۆرۆنا، نرخى نەوت 3%ى نرخەكەى لەدەستدا و و نرخى زێڕيش لەسەر دەستكەوتەكانى بەردەوامە و دۆلاریش بەرزبووەنەوەى بەخۆيەوە بينى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردووەتەوە، لەدوای توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى، نرخى نەوت دابەزينى بەخۆيەوە بينى و 3.6% نرخەكەى كە دەكاتە يەك دۆلار و 47 سەنت لەدەستدا و يەك بەرميل خاوى برێنت هاتە خوارەوە بۆ 39.4 دۆلار.

 

هەروەها نەوتى خاوى ئەمريكى يەك دۆلار و 40 سەنت "3.6%"ى لەدەستداوە و يەك بەرميل بە 37.3مامەڵەى پێوە دەكرێت، بەرميلێك خاوى تێكەڵەى ڕێكخراوى ئۆپێكيش بەرامبەر 39.9دۆلار.

 

توشبوونى ترەمپ كاريگەرى هەبوو لەسەر زێڕیش، بەشێوەیەک نرخەكەى بە ڕێژەى 0.5% بەرزبووەوە و يەك ئۆنسە گەیشتە 1915 دۆلار و 34 سەنت.

 

هەروەها نرخى دۆلاريش لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و گەیشتە بەرزترين ئاستى لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا.