گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای عێراق ڕونکردنەوە لەسەر ’’دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکەى هەولێر’’ دەدات

2020.10.02 - 13:40
سوپای عێراق ڕونکردنەوە لەسەر ’’دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکەى هەولێر’’ دەدات

ناس كورد-

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانى عێراق ئەو دەنگۆيانە ڕەت دەكاتەوە كە باس دەستگیرکردنی "گروپێكى تيرۆرست" دەکەن کە لە پشت هێرشە موشەكیيەكەى هەولێرەوە بوون.

 

تەحسين خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراقییەی وتووە گروپێكى تيرۆرستى دەستگيركراون كە لە پشت هێرشە موشەكيەكانى شارى هەولێرەوە بوون دوورن لە ڕاستيەوە.

 

تەحسین داواشی لە دەزگاكانى ڕاگەياندن کردووە "دور بن لە بڵاوكردنەوەى هەواڵى ناڕاست و تەنها لەسەرچاوەى فەرمييەوە زانيارى وەرگرن بەبێ بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە."

 

شەوی 30ی ئەیلولی 2020، شەش موشەك لە نزيك فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر كەوتنەوە كە سيانيان لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەكانى هاوپەيمانان کەوتنەخوارەوە، هێرشەكە هيچ زيانێكى گيانى بەدواوە نەبووە و ئەو ڕووداوەش چەندين كاردانەوەى جياوازى لێكەوتووەتەوە.

 

هاوکات هۆشيار زێبارى، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی وەعد قەدۆ، فەرماندەى ليواى 30ی حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى هێرشەكە تۆمەتبار كرد، جەختیشیکردەوە کە "هەرێمى كوردستان بێدەنگ نابێت لەو كارە".



زیاتر بخوێنەوە: چەند لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی لە هێرشەكەی هەولێر.. هۆشیار زێباری ناوی كەسێك دەهێنێت