ناس کورد-
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەى پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجام داوە و دەرکەوتووە کە توشی ڤایرۆسەکە نەبوون و ئەنجامەکەى نێگەتیڤ بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەش لەکاتێکدا ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، ترەمپ و هاوسەرەکەى توشبوونیان بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بۆ ماوەى 14 چوونە کەرەنتینەوە، بەڵام وەک کۆشکی سپی دەڵێت، "سەرۆک بەردەوام دەبێت لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان و کارەکانی لە کەرەنتینەدا ڕایی دەکات."
زیاتر بخوێنەوە: ئەو کچە شۆخەى ترەمپی توشی کۆرۆنا کرد
هاوکات پێگەى "زە گارديان" بەريتانى بڵاويكردووەتەوە، ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كليفلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو توشى كۆرۆنا بوون.
هێما بۆ ئەوەشكراوە، لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپە، ناوبراو توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە توشبوون.
ماڵپەڕەكە ڕونيشيكردوەتەوە، دواى ئەوەى پشكنينەكان توشبوونى هۆپ هيكسيان سەلماندووە، پشكنين بۆ سەرجەم ئەوانە كراون كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون، دەركەوتووە ترەمپ و ميلانياش توشبوون.
هۆپ يەكێكى ترە لە كەسە نزيكەكانى ترەمپ كە تووشى كۆرۆنا بووە و پێشتريش ڕۆبێرت ئۆبراين، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى تووشى هەمان ڤايرۆس بوو بەڵام چاكبوويەوە.
بەبێى زانياريەكان هۆپ هيكس نێردراوەتەوە ماڵەوە و خۆى كەرەنتين كردوە، هەروەها پزيشكەكەى ترەمپ ئەوەى ئاشكرا كردوە، سەرۆكى ئەمريكا و خانمى يەكەم ماوەى 14 ڕۆژ لە ماڵەكەياندا لەناو كۆشكى سپى كەرەنتين دەكرێن و پێش ئەو ماوەيە ترەمپ ناتوانێت بەشدارى هيچ كۆڕ و كۆبوونەوەيەك بكات.