ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی دهۆك هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و دەڵێت، داوامان كردووه له‌ئیداره‌ی شاره‌كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگەیەنن بۆ دوو هه‌فته یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت زۆر باشتره، "ئێستاش هه‌مان داوا ده‌كه‌ین كه لانی كه‌م دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له دهۆك به‌ڵكو له هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئاستێك بوهستێنیین".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، نزار عیسمه‌ت، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک بە دەنگی ئەمریکای وتووە، "بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری دهۆك له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان جێگای وه‌رگرتنی نه‌خۆشییان ماوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده ئه‌وانه زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن".
لەبارەى هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دهۆك، نزای عیسمەت دەڵێت، "هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا له دهۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان كه ژماره‌ی تووشبووان له‌هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو له‌دهۆكیش نه‌خۆشی نه‌بووه یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌بوون هه‌مووی له ده‌ره‌وه هاتبوون، به‌ڵام كاتێك كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبووه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵك حكومه‌ت بڕیاریدا كه ژیان ئاسایی بكرێته‌وه تا وای لێهات تێكه‌ڵابوون له‌پارێزگاكانی تره‌وه بۆ دهۆك زیاتربوو، ئه‌وه بووه هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌نه‌خۆشی زیاتر بێته دهۆك هه‌روه‌ها خه‌ڵك واتێگهیشتبوو كه نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مه له‌دهۆك یان نه‌ماوه زۆر پابه‌ندنه‌بوون به‌خۆپارێزی."
هۆكاری دووه‌م، بەڕای عیسمەت، ئەوەیە "كه خه‌ڵك هاتوچۆی ده‌كرد و خۆی نه‌ده‌پاراست به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری جه‌ژنی قوربان ئه‌و ماوه‌یه بوو كه ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆر ته‌شه‌نه‌ی كرد ئێستا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ڕێژه‌یه‌كه‌ی تووشبووان زۆر به‌رزبۆته‌وه و یه‌كجار زیادی كردووه."
نزار عیسمه‌ت هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه له‌شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستانیش، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت، "ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و زیادبوونه هه‌ر له‌زیادبووندابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌دڵنیاییه‌وه كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه به‌و ئاسانیه ناكرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی دهۆك ده‌شڵێت، "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له‌كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به‌ڕێنمایی و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه‌هه‌مووی تێكه‌ڵ و ببێت و پابه‌ندنه‌بن به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاته نه‌خۆشیه‌كه هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه ده‌بێت و هه‌ر ته‌شه‌نه ده‌كات."