ناس کورد-
پزیشکی کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، دۆخی تەندروستی ترەمپ و هاوسەرەکەى لە ئێستادا باشە و هەردووکیان لە کۆشکی سپی کەرەنتینە دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی، 2ی تشرینی یەکەمی 2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "ئەمشەو، پشکنینی میلانیا و من بۆ کۆڤید-19 پۆزەتیڤ بوو، دەستبەجێ دەستدەکەین بە کەرەنتینە و پرۆسەی چاکبوونەوەمان. ئێمە پێکەوە تێی دەپەڕێنین."
پزیشکەکەى ترەمپ لە ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێسی ڕاگەیاند، ترەمپ لە کارەکانی خۆی بەردەوام بەبێ بچڕان بەردەوام دەبێت بەڵام لە کەرەنتینەدا دەمێنێتەوە.
لەدوای توشبوونی، دەستبەجێ ترەمپ میتینگی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی لە فلۆریدا هەڵوەشاندەوە.