گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرجەم گەشتەکانی عێراق و توركيا ڕاگيران

2020.10.01 - 23:40
سەرجەم گەشتەکانی عێراق و توركيا ڕاگيران

ناس کورد-

دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنیى عێراقى بڵاويكردەوە، لەلايەن هاوتا توركيەكەيەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانيەكانى نێوان هەردوو وڵات تا كاتێكى ناديار ڕاگيراون.

 

دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنیى عێراقى لە بڵاوكراوەيەكدا كە ئاراستەى كۆمپانيا فڕۆكەوانيەكان و گەشتيارانى كردوە ئاشكرايكردووە، لە ڕۆژى 3\10\2020 ەوە تا كاتێكى ناديار و بەپێى ڕێنماييەكانى لايەنى تەندروستیى توركى سەرجەم گەشتەكانى نێوان توركيا و عێراق ڕاگيراون.

 

ئەوەش هاتووە، گەشتەكانى گەڕانەوەى هاووڵاتيانى عێراقى لە توركياوە ئەو بڕيارە ناگرێتەوە، هەروەها هەماهەنگی و هاريكارى لەگەڵ لايەنى توركى دەبێت لەڕێگەى كەناڵە دبلۆماسيەكانەوە.

 

هێما بۆ ئەوەشكراوە،  ڕاگرتنەكە گوازەرەوە نيشتمانييە عێراقى و توركيەكانيش دەگرێتەوە.