ناس کورد-
ڕۆژنامەی" گاردیان"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە ڕێکارێکی تر بخاتە پاڵ ئەو ڕێکارانەی کە پەیڕەو دەکرێن بۆ بەرگرتن لە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەویش کردنەوەی پەنجەرەی شوێنە داخراوەکانە تەنانەت لەوەرزی زستانیشدا، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنگێلا مێرکڵ، ڕۆێژکاری ئەڵمانیا، ئەو ڕێکارەی بە ڕێکارێکی هەرزان و کارا ناوبردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە بەریتانی: "حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە ڕێکارێکی دیکەی نوێ بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیڕەو بکات کە ئەویش کردنەوەی پەنجەرەکانە تەنانەت لەوەرزی زستانیشدا، ئەوەش بەمەبەستی هەواگۆڕکێ".
ئاماژە بەوەشکراوە، توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، بوونی دەرفەتی هەواگۆڕکێ لە شوێنە داخراوەکاندا هۆکاری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە".
لای خۆیەوە مارتن کرێگل، شارەزا لە بواری تەوژمە هەواییەکان دەڵێت: " جەگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو کاتێک کردنەوەی پەنجەرەکان و هەواگۆرکێ سودێکی زۆری هەیە، ئامارەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو فەرمانبەرانەی کەشوێنی کارەکانیان دەرفەتی هەواگۆرکێی تیدایە کەمەتر مۆڵەتی نەخۆشی وەردەگرن".
هاوکات ئەنگێلا مێرکل، ڕۆێژکاری ئەڵمانیا ئەو ڕێکارەی بە ڕێکارێکی هەرزان و کارا ناوبردووە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بەگوێرەی ڕێکارە نوێیەکە دەبێت، لە ماڵەکان و شوێنە داخراوەکاندا ڕۆژی دووجار و بۆماوەی پێنج خولەک پەنجەرەکان بکرێنەوە و دەرفەتی هەواگۆڕکێ بڕەخسێت بۆ شوێنە داخراوەکان.