گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنوسی داعشە ئەمەريكيەكانی لای هەسەدە ئاشكرا كرا

2020.10.01 - 22:44
چارەنوسی داعشە ئەمەريكيەكانی لای هەسەدە ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا ئاشكرايكرد، سەرجەم ئەو هاووڵاتيانەى كە پەيوەندييان كردووە بە ڕێكخراوى داعشەوە و لاى هێزە كورديەكانى سوريا دەستبەسەربوون گەڕاندونیەتیەوە و بەنديكردیکردوون، هەندێكيشيان تۆمەتى تاوانيان دراوەتە پاڵ.

 

وەزارەتى دادى ئەمريكا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردووەتەوە، سەرجەم ئەمريكيە داعشيەكانى لاى هەسەدە گەڕێنراونەتەوە ئەمریکا، ئەو دوو ئەمريكيەى كە دەوترێت پشتگيرى ڕێكخراوى داعشيان كردوە ڕۆژى چوارشەممە براونەتە بەردەم دادگاى فلۆريدا، ئەوەش بەتۆمەتى پشتگيريكردنى ماددى ڕێكخراوەكە.

 

ئاماژە بەوەشدراوە: " كۆى گشتى ئەوانەى لە سوريا و عێراق هاتونەتەوە گەيشتونەتە 27 كەس و تۆمەتى تاوان ئاراستەى 10 کەسيان كراوە، دوو ئەمريكى تريش كە هەمان تۆمەتيان لەسەرە ڕوبەڕوى ڕێوشوێنى ياسايى كراونەتەوە لە مينيسوتا و واشنتۆن."

 

ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا پشتگيرى هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" دەكات كە كوردەكانى ئەو وڵاتە لە ڕۆژئاوای کوردستان "باكورى ڕۆژهەڵاتى سوريا" بەڕێوەى دەبەن.

 

وەزارەتى دادى ئەمريكى هانى دەوڵەتانى تريش بەتايبەتى لە ئەوروپاى خۆرئاوا دەدات بۆ وەرگرتنەوەى ئەو هاووڵاتيانەيان لەناو ڕێكخراوى داعشدا بوون و لەلايەن هەسەدەوە بەندكراون، تەئكيديشى كردووەتەوە كە هاوكارييان دەكات بۆ ئەوەى بەرپرسيارێتى ئەو هاوڵاتيانەيان بگرنە ئەستۆ كە وڵاتەكانيان جێهێشتووە و چەكيان بۆ ڕێكخراوى داعش هەڵگرتووە.