گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا لە ژوورێكدا کە قورئانی تێدابێت سێكسی ژن و مێرد دروستە؟ ماڵپەڕێكی ئاینی وەڵام دەداتەوە

2020.10.01 - 22:23
ئایا لە ژوورێكدا کە قورئانی تێدابێت سێكسی ژن و مێرد دروستە؟ ماڵپەڕێكی ئاینی وەڵام دەداتەوە

ناس کورد-

ماڵپەڕێكی ئاینیی كوردی لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی حوكمی شەرعی سێكس كردنی ژن و مێرد لەژوورێكدا كە قورئانی تێدا بێت روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 

ماڵپەڕی بەهەشت كە پشت بە فەتوای شەرعزانە سەلەفییەكانی سعودیە دەبەستێت لە وەڵامێكدا كە ئەمڕۆ (1 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: "هیچ خیلافێک لە نێوان زانایاندا نی یە لەوەدا کە پێویستە ڕێز لەقورئان بگیردرێت و بپارێزرێت". 

 

لەبارەی ئەو شتانەشی بێ ڕێزیكردنن بە قورئان ماڵپەڕەكە بە پشت بەستن بەفتوا ئیسلامییەكان چەند شتێكی دیاری كردووە وەك: " فڕێدانی لەسەر ئەرز ، یاخود جێگای پیس، یاخود دانانی پێ لەسەری، یاخود تف کردنە سەری". 

 

لەبارەی سێكس کردن لەنزیك قورئانەوە دەڵێت: " جووت بوون لەگەڵ خێزاندا لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت جۆرێک نییە لەبێڕێزی کردن بەرانبەر قورئان، جا ژووری تر هەبن یاخود نا".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: "ماڵی زۆربەی موسوڵمانان قورئانی تێدایە، ئەوەندەی ئێمە بینیومانە لەزانایانەوە نەقڵ نەکراوە ڕێگریان کردبێت لەجووت بوون لەگەڵ خێزاندا لەژوورێکدا کە قورئانی تێدا بێت، خۆ ئەگەر شتێکی وا هەبوایە باسیان دەکرد، جا کاتێ کەباسیان نەکردووە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە ولەسەر ئەسڵەکەیە کەئەویش دروستی یە".