گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەشایەری عەرەبی فەرماندەیەك و لیوایەك بە تێوەگلان لە هێرشەكەی هەولێر تۆمەتبار دەكات

2020.10.01 - 21:34
 عەشایەری عەرەبی  فەرماندەیەك و لیوایەك بە تێوەگلان لە هێرشەكەی هەولێر تۆمەتبار دەكات

ناس کورد-

مزاحم حوێت كە خۆی بە وتەبێژ بەناوی "عەشایەری عەرەبی لەناوچە جێناكۆكەكان" دەناسێنێت دەڵێت، عەشايەرى عەرەبى ئيدانەى هێرشە موشەكيەكەى سەر فڕۆكەخانەى هەولێر دەكات، فەرماندەيەك و ليوايەكيش بە تێوەگلان لە هێرشەكە تۆمەتبار دەكات.

 

مزاحم حوێت لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردووەتەوە، عەشايەرى عەرەبى ناوچە جێناكۆكەكان بە توندى ئيدانەى هێرشە موشەكيەكەى سەر فڕۆكەخانەى هەولێر دەكات.

 

دەشڵێت، وەك عەشايەرە عەرەبەكان داوا لە مستەفا كازمى سەرۆك وەزيران دەكەن كە ميليشياكانى ليواى 30 لە ناوچەكانى دەشتى نەينەوا دەربكات، چونكە ميليشيايەكى تيرۆرستیيە و ئامانجى هەڵگيرسانى شەڕى تاييفيە لەنێوان پێكهاتە و ئايينەكانى پارێزگاكە.

 

ئاشكراشيكردووە، ئەو كارە تيرۆرستيەى ئەنجامدرا يەكێك لە ميليشياكانى سەربە ئێران ئەنجاميداوە ئەويش بە تەنسيق لەگەڵ ليواى 30 و ئەو ئۆتۆمبێلەى موشەكەكانى هەڵگرتبوو چووەتە ناوچەكانى ژێر دەستى ئەو ليوايەوە، ئەوەش بە ئاگادارى ليوا "ئيسماعيل شەهاب مەحلاوى" كە سەربە ميليشيا ئێرانيەكانە.

 

حوێت ڕونيشيكردوەتەوە، ئێمە وەك عەشايەرە عەرەبيەكان لايەنى ئەمريكيمان لە ئەنجامدانى پرۆسەى ئاسمانى دژى ميليشياكانى ليواى 30 ئاگادار كردووەتەوە ئەگەر دوبارە بۆردومانى موشەكى ڕويدايەوە.

 

شەوى ڕابردوو شەش موشەك گيرايە دەوروبەرى فڕۆكەخانەى هەولێر كە سيانيان لە بارەگاى هاوپەيمانیى نێودەوڵەتى كەوتنە خوارەوە و ئەوەش كاردانەوەى زۆرى لەسەر ئاستى ناوخۆيى هەرێمى كوردستان و عێراقيش لێكەوتەوە.