گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی هێرشەكەی هەولێرەوە كازمی كۆبوونەوەیەكی لەناكاوی ئەمنیی گرێدا

2020.10.01 - 21:11
لەبارەی هێرشەكەی هەولێرەوە كازمی كۆبوونەوەیەكی لەناكاوی ئەمنیی گرێدا

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق بە سەرۆكايەتى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيران كۆبويەوە و هێرشە موشەكيەكەى پارێزگاى هەولێريش بەشێك بوو لە ئەجێنداى كۆبونەوەکە.

 

نوسينگەى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق بڵاويكردەوە، ئەنجومەنى وەزيران بە سەرۆكايەتى كازمى كۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكى تايبەت بە پێشهات و ڕوداوە ئەمنيەكان لەسەرتاسەرى وڵاتدا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، يەكێك لە بابەتەكانى كۆبوونەوەكە هێرشە موشەكيەكەى نزيك فڕۆكەخانەى هەولێر بوو و تەئكيدى كردووەتەوە كە بە ڕێوشوێنى توند مامەڵە لەگەڵ ئەو كارە دوژمنكارانە دەكرێت، چونكە هەڕەشەيە لەسەر ئاسايشى كۆمەڵايەتى.

 

كازمى تەئكيديشى لەسەر، زيادكردنى هەوڵە ئەمنیيەكان بۆ ڕاوەدونانى ئەو كەس و لايەنانە كردووەتەوە كە لە پشت هێرشە موشەكيەكانەوەن لە هەر ناوچەيەك بێت، هەروەها لێپرسينەوە لە هەر كەرتێكى ئەمنى دەكرێت كە لەناوچەكانى ژێر دەستيەوە دزەكردنى ئەمنى ڕوبدات، ئەوەش لەپێناو سەپاندنى ياسا و پاراستنى هەيبەتى دەوڵەت.

 

مەلەفى خۆپيشاندانەكان و چۆنێتى مامەڵكردن لەگەڵياندا و ئازادى ڕادەربڕين و خۆپيشاندانى ئاشتيانە و ليژنەى بەدواداچونى ڕاستيەكانى تايبەت بە شەهيدان و بريندارانى خۆپيشاندەران و هێزە ئەمنيەكان، ڤيزاى وەبەرهێنەرە بيانيەكان و سەردانيكەران بەشێكى تربوون لە ئەجێنداى كۆبونەوەكەى ئەنجومەنى وەزيرانى عێڕاق.