گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تمەن داڕمانێکی پێوانەیی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد

2020.10.01 - 19:56
تمەن داڕمانێکی پێوانەیی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد

ناس کورد-

نرخى تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە داڕمان و يەك دۆلار 30 هەزار تومەتى تێپەڕاند، سەرچاوەكانى ئەو وڵاتەش باس لەوەدەكەن، نرخى يەك دۆلار 300 تمەنى تر زيادى كردووە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لە بازاڕەكانى دراوى ئێرانى، نرخى دۆلار و دراوە جيهانيەكانى تر بەرامبەر تمەن لە هەڵكشاندان و يەك دۆلار 300 تومەتى تر زيادى كردوە و 30 هەزارى تێپەڕاندووە.

 

لە مانگى تەموزى ڕابردوو بازاڕى دراوى ئێران بارودۆخێكى خراپى بەخۆيەوە بينى، ئەوەش دواى ئەوەى نرخى يەك دۆلار گەيشتە 25 هەزار تمەن، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزينى زياتر حكومەت بڕێكى زۆر دراوى بيانى خستە بازاڕەوە و تمەن هەڵكشا و نرخى يەك دۆلار هاتە خوارەوە بۆ 21 هەزار تمەن، بەڵام دواى ماوەيەك دووبارە دەستى بەدابەزين كردوە.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردووشدا نرخى تومەن بەردەوام لە پاشەكشەدا بوو، تا نرخێكى پێوانەيى نوێى تۆمار كرد و يەك دۆلار گەيشتە 30 هەزار تمەن، بەڵام ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو نرخەشى تێپەڕاند.

 

لاى خۆشيەوە ئاژانسى هەواڵى ئيرنا بڵاويكردووەتەوە، ڕۆژى پێنجشەممە يەك يۆرۆ بە 33850 تمەن فرۆشراوە و كڕينيش بە 33750 بووە.