گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە؛ خۆپیشاندەران لەساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ڕابردوو هۆشداری بە حکومەت دەدەن

2020.10.01 - 19:22
بەوێنە؛ خۆپیشاندەران لەساڵڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ڕابردوو هۆشداری بە حکومەت دەدەن

ناس کورد-

ساڵێک بەسەر دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی "تشرین یەکەم"ی ڕابردووی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق تێپەڕدەبێت و لەم ڕۆژەشدا بەشێك لە خۆپیشاندەران بە جەختکردنەوە لەسەر داواکردنی مافەکانیان ساڵڕۆژەکەیان یاد کردەوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شرینی یەکەمی 2020، لەبەغدای پایەتەختی عێراق یادی ساڵرۆژی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بەبەشداری هەزاران کەس کرایەوە.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران جەخت لە داواکردنی مافەکانیان دەکەنەوە بەشێوەیەکی مەدەنیانە و هەروەها داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و بێگەرد دەکەن، وەک بڕیاری لێدراوە.

 

وتیشی، خۆپیشاندەران دەڵێن، گردبوونەوەکانیان بەمشێوەیە بەردەوامدەبن تاوەکو 25ی مانگ، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ئەوای بەتوندی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە.

 

لە سەردەمی كابینەی عادل عەبدولمەهدی و لە 1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغدا و بەشێکی زۆری شارەکانی دیکەی عێراق دەستیپێکرد و تیایدا بەدرێژایی ماوەی خۆپیشاندانەکان زیاتر لە 600 كوژراو و هەزاران برینداری لێ كەوتەوە و دواتر گروپە چەكدارە نایاساییەكان تاوانباركران بەئەنجامدانی.

 

 لەلای خۆشییەوە حكومەتی مستەفا كازمی، بەڵێنى داوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد تێیدا و قەرەبووكردنەوەی قوربانییەكانی.