گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی توێژینەوەیەک لەبارەی پەیوەندی کۆرۆنا و کردنەوەی خوێندنگاکان لە 191 دەوڵەت ئاشکرا کرا

2020.10.01 - 18:15
ئەنجامی توێژینەوەیەک لەبارەی پەیوەندی کۆرۆنا و کردنەوەی خوێندنگاکان لە 191 دەوڵەت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

لێكۆڵينەوەیەک كە لە 191 دەوڵەتى جيهان ئەنجامدراوە، پەيوەندى نێوان كردنەوەى قوتابخانەكان و بەرزبوونەوەى توشبوانى كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و هۆشداريش دەدات لە بەفيڕۆچوونى پرۆسەى خوێندن.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە، كردنەوەى قوتابخانەكان دواى ڕێوشوێنەكانى كەرەنتينە و پشووەكان، بەشێوەيەكى گشتى پەيوەندى بە بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبوانى كۆرۆناوە نييە، بەڵام ڕێوشوێنەكانى كەرەنتينەى گشتیى ساڵى 2020 دەكات بە ساڵێكى "قەرزى خوێندن بەهۆى پەتاوە" و 300 ڕۆژى خوێندنگە بەفيڕۆ دەچێت.

 

لێكۆڵينەوەكە كە لە دامەزراوەى "ئينسايد فۆر ئيجوكەيشن"ى فێركارى سەربەخۆ لە زيورخى ئەڵمانيا ئەنجام دراوە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، 84% ى ڕۆژەكانى خوێندن بەفيڕۆ دەچن لە دەوڵەتە هەژارەكاندا، هۆشداريش دەدات لەوەى كە 711 مليۆن منداڵ تائێستاش لە دەرەوەى خوێندنگاكانن.

 

ڕاندا جروب زخارى، دامەزرێنەر و سەرۆكى جێبەجێكارى "ئينسايد فۆر ئيجوكەيشن" دەڵێت، پڕوپاگەندەى ئەوە بڵاوكرايەوە كە كردنەوەى خوێندنگاكان ژمارەى توشبووان زياد دەكات و داخستنيان دەبێتە هۆى كەمتر بڵاوبونەوەى پەتاكە، بەڵام واقيعەكە لەوە ئاڵۆزترە.

 

زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان و 92% يان كە شەپۆلى يەكەمى پەتاى كۆرۆنا گرتونيەتەوە گەڕاونەتەوە بۆ دەستپێكردنى پرۆسەى پەروەردە لە خوێندنگاكاندا، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە لە ئێستادا شەپۆلى دووەمى كۆرۆنا لە هەندێك لەو دەوڵەتانە دەستى پێكردووە.

 

لێكۆڵينەوەكە ئاماژەى بەوەداوە، 52 دەوڵەت خوێندنگاكانيان كردووەتەوە لەوانەش فەرەنسا و ئيسپانيا كە لە كاتى پشووەكاندا زياتر لە كاتى كەرەنتين ژمارەى توشبوانى تۆمار كراو زياديان كردوە، بەڵام لە بەريتانيا و مەجەر دواى داخستنى قوتابخانەكان ڕێژەى توشبوانى تۆماركراو كەميانكردووە و لەكاتى پشوەكانيش بەردەوام كەميانكردووە، بەڵام دواى كردنەوەى خوێندنگاكان ژمارەكان دوبارە دەستيان كردوەتەوە بە زيادكردن.

 

سەرەڕای ئەوەش لە دەوڵەتانى ترهيچ پەيوەنديەك لەنێوان كردنەوەى خوێندنگاكان و زيادبوونى ژمارەى توشبووان نەدۆزراوەتەوە، هەروەها 44 دەوڵەتيش بەردەوامن لە داخستنى خوێندنگاكان.

 

ڕاندا جروب زخارى دەڵێت: " ئەوە يەكەم شيكردنەوەى جيهانيى ڕاستەقينەيە كە تيشك دەخاتە سەر ژيانى خوێندنگاكان لە جيهانى كۆرۆنادا، ئەوەش بۆ تێگەيشتن لە چۆنێتى مامەڵەكردنى ئەو دەوڵەتانەى كە بە شەپۆلى دووەمى ڤايرۆسەكەدا دەڕۆن، لەپێناو دەستكەوتنى ڕێنمايى بۆ بڕيارەكانى داتوو بۆ كردنەوەى خوێندنگاكان و هاوكارى لەوەى خوێندنگاكان بەكراوەيى بمێننەوە.