گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکی موشەكی کرایەسەر كاروانێكى هاوپەيمانان لە ديوانيە

2020.10.01 - 16:44
هێرشێکی موشەكی کرایەسەر كاروانێكى هاوپەيمانان لە ديوانيە

ناس کورد-

لە پارێزگاى ديوانيە موشەكێك ئاڕاستەی كاروانێكى هێزەكانى هاوپەيمانان کرا، بەڵام بەپێى زانياریيەكان موشەكەكە نەتەقيوەتەوە.

 

شانەى قەيرانەكانى عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە، كاروانێكى هاوپەيمانیى نێودەوڵەتى لە پارێزگاى ديوانیە كە لە عێراق دەكشانەوە ڕووبەڕووى هێرشێكى موشەكى بونەتەوە.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، كاروانەكە كەلوپەل و پێداويستى گواستووەتەوە، ئەويش لەڕێگەى كۆمپانيايەكى گواستنەوەى عێراقى كە شۆفێرەكان عێراقى بوون.

 

شانەكە ئەوەشى ئاشكراكردووە، هێرشەكە لە ناوچەى "شوملى" لە ديوانيە بووە و موشەكەكە نەتەقيوەتەوە، تەنها زيانى بەيەكێك لە حاويەكان گەياندووە و زيانى گيانى بەداوەوە نەبووە، دواتر كاروانەكە لەسەر ڕێچكەكەيان بۆ شوێنى مەبەست كەوتونەتەوە جوڵە.