گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتی هەرێم پاش 17 کاتژمێر بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

2020.10.01 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتی هەرێم پاش 17 کاتژمێر بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

ناس کورد-

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە دواى تێپەڕبوونى نزیکەى 17 کاتژمێر لەسەر هێرشەکەى شارى هەولێر بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و داوا دەکات بە هاوکارى هێزە عێراقییەکان و حەشدى شەعبى بەرەنگارى ببنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە کە، لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەدان كه‌ دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.

 

بەپێویستیشیدەزانێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدرێت لەو دۆخە خراپە ئابووریيەی بەهۆی په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکە و جیهاندا هاتووه‌.

 

سەرۆکایەتى هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا ئامادەیى خۆى نیشانداوە بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لە‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق مسته‌فا كازمى و دڵنیایى خۆى نیشانداوە کە سەرۆکوەزیرانى عێراق له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.

 

بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوە درەنگوەختەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە هەر زوو لە دواى رووداوەکە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى توندى لەبارەى هێرشەکە بڵاوکردەوە و بەڵێنى وەڵامدانەوەى توندى ئەنجامدەرانى ئەو هێرشەیدا و ئاماژەى بەوە کرد لەو بارەیەوە لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە.