گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم وادەى کردنەوەى فەرمانگەى پاسپۆرتى لە چەمچەماڵ ئاشکراکرد

2020.10.01 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆى هەرێم وادەى کردنەوەى فەرمانگەى پاسپۆرتى لە چەمچەماڵ ئاشکراکرد

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ لە میانەى سەردانێکى بۆ قەزاى چەمچەماڵ وادەى کردنەوەى فەرمانگەى پاسپۆرتى لە قەزاکە ئاشکراکرد کە زۆربەی کارەکانی تەواوبووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى ناس کورد ئامادەى بوو، سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند :"لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی قەزای چەمچەماڵمان کرد بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئیدارەی ناوچەکە و کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ ئیدارە و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدا و هەوڵدەدەین بەپێی توانا پێداویستیەکانیان دابین بکەین".

 

وتیشی"دواتر سەردانی فەرمانگەی پاسپۆرتمان کرد کە بینای بۆ دابینکراوە و هاتوین بزانین پێداویستیەکانیان چییە بۆ ئەوەی فەرمانگەکە بکرێتەوە ".

 

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد کۆتایی ساڵی 2019 لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆی هەرێم و دوای سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری کردنەوەی چوار فەرمانگەی پاسپۆرتیدا دوان لە فەرمانگەکان کرایەوە و فەرمانگەی چەمچەماڵ بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە دواکەوت و ئێستا هاتون پێداوستیەکانیان بۆ دابین بکەن.