گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق 4 پێشنیار دەكات بۆ جوڵاندنی كایەی ئابووری

2020.10.01 - 10:56
پەرلەمانی عێراق 4 پێشنیار دەكات بۆ جوڵاندنی كایەی ئابووری

ناس كورد-

رۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی ئاشكرایكرد، لیژنەی كاری پەرلەمانی عێراق چوار پێشنیاری کردووە  بۆ جوڵاندنى كایەی ئابوری و بازاڕی عێراق لەو دۆخە چەقبەستوەی تێیكەوتوە.

 

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەكە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، چوار پێشنیارەكە پێكدێن لە راكێشانی سەرمایەگوزاری ناوخۆیی و جوڵاندنی پارەی كاشی لای هاووڵاتیان و هەروەها جوڵاندنی پارەی كاشی ئەلیكترۆنی و هەڵسوڕانی پارەی كاشی ناوخۆیی.

 

حسێن عەرەب، جێگری سەرۆكی لیژنەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بازاڕی عێراق لەمانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە توشی بێ جوڵەیی بوە و كاریگەری كۆرۆناشی زیاتر لە 10 هێندەی جیهان لەسەر بووە.

 

رۆژنامەكە نوسیویەتی، دەكرێت حكومەت بەو پێشنیارانە بازاڕ ببوژێنێتەوە و هاوكاری بازرگانان و كەرتی تایبەت بكات و بازاڕ لەو كەوتنەی رزگار بكات ئەوەش لەڕێگەی پێدانی مینحەی خێراو بەپەلە بە كەرتی تایبەتی پیشەسازی و كشتوكاڵی و جوڵاندنی بازاڕی سەرمایەگوزاری ناوخۆیی، چونكە سەرمایەگوزاریی بیانی لەسایەی ئەم دۆخەی ئێستا ناتوانێت لە عێراق كار بكات.

 

حسێن عەرەب ئاشكرایكردوە كە ئەو پارە نەقدیەی لەنێو ماڵی هاووڵاتیاندا هەیە بە 30 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و بەهۆی نەبونی متمانە رەتیدەكەنەوە بیخەنە بانكەكان و وتوشیەتی"دەبێت ئەو پارانە بقۆزرێنەوە بۆ جوڵاندنی بازاڕ لەڕێگەی رێژەی سودی سپاردنیانەوە بە بانكەكان".