گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی بازرگانی بڕە پارەی جێگرەوەی بایەعی ئاشكراكرد

2020.10.01 - 10:39
وەزارەتی بازرگانی بڕە پارەی جێگرەوەی بایەعی ئاشكراكرد

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق ئەو بڕە پارەیەى ئاشکرا کرد کە پێشنیار کراوە لەبرى دابەشنەکردنى خۆراک بەسەر هاووڵاتیاندا خەرج بکرێت و بە 4 ملیار و 500 ملیۆن دینارى مانگانە خەمڵاندى.

 

محمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی ڕاگەیاند، پێدانى پارە لەبرى خۆراک لەپسپۆڕییەکانى وەزارەتەکەیان نیە و پێویستى بەبڕیارێکى حکومەت هەیە و وەزارەتى پەیوەندیداریش جێبەجێکردنى لەسەرە.

 

لەبارەى دابینکردنى بەشە خۆراکى مانگانەوە کە چەند مانگێکە دابەشنەکراوە حەنون ڕونیکردەوە، ئارد مانگانە دابەشکراوە و شەکریش ئێستا دابەشدەکرێت و برنجیش چوار گوژمەى تا ئێستا ئامادە کراوە، هەرچى لەبارەى زەیتەوەیە لەهەفتەى داهاتوودا دەدرێتە بریکارەکان بۆ ئەوەى دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.

 

بەرپرسەکەى وەزارەتى بازرگانى هۆکارى دواکەوتنى بەشە خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیانى بۆ دواکەوتنى تێپەڕاندنى  بودجەى ساڵانە و دابین نەکردنى دەرماڵەى دارایى تایبەت بۆ ئەو مەبەستە گەڕاندووەتەوە.